شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-20 11:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەسەڵاتدارانی هەرێم لە پێناو کۆمپانیاکانی بنەماڵەدا مووچەی فەرمانبەرانیان بەبارمتە گرتووە

پوختەی هەواڵ
دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ڕایگەیاند، به‌منزیکانه‌ چالاکیێک ئەنجام دەدە‌ن، هەروەها چالاکیەکانیان جیاواز و جۆراوجۆر دەکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە مەرگەسات و تراجیدیای بێ موچەیی بهێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دەسەڵاتە ناشەرعییەکەی هەرێم کە دەستی گرتوە بەسەر سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی هەرێم، تەنانەت موچەی فەرمانبەرانی وەک بارمتە گرتوە لە پێناو کۆمپانیاکانی بنەماڵەدا".

ئاماژەی بەوەش کرد: "پێویستە بەناوی حکومەتی هەرێم ڕێزی ئەو ڕێککەوتننامەیە بگرێت کە خۆی واژۆی کردوە و داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێم بدرێتە بەغدا و کۆتایی بە مەرگەسات و تراجیدیای بێ موچەیی بهێنرێت".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: "چالاکییێک بەڕێگاوەیە لە ۴۰ ساڵی ڕابردوو لە عێراق و ناوچەکە وێنەی نەبووە. کۆمەڵێک کوڕ و کچی کوردستان، خۆبەخشانە لە کوردستانەوە بەپێ بەرەو بەغدا دەکەونە ڕێ و خامی سپی ده‌پۆشن".

ئەوەشی خستەڕوو، حکوومەتی عێراقیش یاری بە چارەنووسی ئەم میللەتە دەکات و دەیان جار بەرپرسانی باڵای بەغدایان بینەوە، بەڵام ئەوانیش کەوتونەتە ژێر چەتری ململانێی سیاسییەوە".

دەستەکە باسی لەوەش کرد، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، چالاکوانان، مافی مرۆڤ، کۆنسوڵخانەکان، سەفارەتەکان، UN، یونامی، هەموو باڵیۆزخانەکان، چالاکوانانی وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا، لەگەڵ چەندین سیناتۆر هەموویان هاتوونەتە سەر خەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە