شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-04 12:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت

پوختەی هەواڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: حکوومەت پابەندە بە دابین کردنی پێداویستیەکانی  ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە وادەی دیاریکراوی خۆی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیێکدا  ڕایگەیاندووە: محەمەد شیاع سوودانی سێ کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک شێخی عەشایەر و کەسایەتییەکانی تکریت، عەویجە و ناحییەکانی سەلاحەدین ئەنجامدا و تێیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ واقیعێکی نوێمان بۆ عێراق هەیە، ئامانجمان پێشکەوتنە بۆ دەوڵەتێکی باشتر لەڕێگەی پڕۆژەی ستراتیژییەوە، لە پێشەنگییان پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانە،  سەرەڕای ماوەی کورتی ئەم حکوومەتە، بناغەیێکی تۆکمەمان داناوە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک بەو سەرچاوە و توانایانەی کە ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان دابین بکات.

سەرۆک وەزیران لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە رونیکردەوە، هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەبێت ‌و حکوومەت پابەندە بە ئامادەکردنی مەرجەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیان و دابین کردنی کەشێکی سەلامەت و سەقامگیر بۆ دەنگدەران و کاندیدەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە