دیموکراسی کردنی تورکیا لە ڕێگەی ئازادیی سیاسییەوە دێتە ئاراوە
پوختەی هەواڵ
دەمپارتی، داوای ئازاد کردنی هەر یەک لە دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ دەکات، دەڵێت دیموکراسی کردنی تورکیا لە ڕێگەی ئازادیی سیاسییەوە دێتە ئاراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سزای تەمەلی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان ''DEM'' لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند: ''کۆمیسیۆن دەبێت کاری جیددی بکات و کۆتایی بە بابەتی زیندانیانی سیاسی بهێنێت. پێویستە زیندانی کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ کۆتایی پێبێت و ئەوانەی بەهۆی سیاسەتەوە ناچار بە ئاوارەیی بوون بگەڕێندرێنەوە".
تەمەلی وتیشی: ''دیموکراسی کردنی تورکیا لە ڕێگەی ئازادیی سیاسییەوە دێتە ئاراوە، ئەم کارە لە ڕێگای چارەسەری دیموکراسیانە بۆ پرسی کورد ئەنجام دەدەین".
ناوبراو جەختیشی کردەوە لەوەی، کۆمیسیۆن دەبێت مەرجەکانی سیستەمێکی یاسایی گشتگیر و هێنانەدی دیموکراسی جێبەجێ بکات و پێویستە هەلومەرجی کارکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دابین بکرێت تاوەکوو بتوانێت پرۆسەکە بە تەواوی بەرەو پێش ببات.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#سەلاحەدین دەمیرتاش
#زیندانیانی سیاسی
#پڕۆسەی ئاشتی
#ئاشتی
#فیگەن یوکسەکداغ
#زیندانی ئەدیرنە
#ئازادی
#دانوستانی ئاشتی
#سزای تەمەلی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران