باره‌گای خاته‌مولئەنبیا: سەردار شادمانی شەهید بوو
پوختەی هەواڵ
شەهیدبوونی فه‌رمانده‌ی باره‌گای خاته‌مولئەنبیا له‌لایه‌ن میدیاکانی ڕاگه‌یه‌ندرا، که له هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیدا هه‌فته‌ی ڕابردوو برینداربوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باره‌گای خاته‌مولئەنبیا شەهیدبوونی لیوا عه‌لی شادمانی ڕاگه‌یاند، که هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی کرایه ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل به‌سه‌ختی برینداربوو، ئه‌مڕۆش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه شەهید بوو.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی باره‌گای خاته‌مولئەنبیا، لیوا عه‌لی شادمانی شادمانی شه‌ممه‌ی داهاتوو له تارانی پایته‌خت به‌خاک ده‌سپێردرێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له هه‌ڤاڵانی که له هه‌مان هێرشدا شەهید بوون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، عه‌لی شادمانی نمونه‌یێکی دیار و به‌رچاوی موجاهیدێکی ڕۆشنبیر و دڵسۆز بوو کە هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له‌سه‌ر ڕێبازی جیهاد و به‌رگری کردن له نیشتمان ته‌رخان کردووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران