گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستیانپێكرده‌وه
پوختەی هەواڵ
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان ڕۆژی چوارشەممە ئەنجام دراوە و گه‌شته‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشەممە یه‌كه‌م گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی عێراقیه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجام درا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، وابڕیاره هێڵه ئاسمانییه‌كانی تریش به‌پێی پلانی خۆیان دوایی ڕێكخستنه‌وه‌ی خشته‌ی گه‌شته‌كانیان، گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
پێشتر به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانه‌وه كه ۱۲ ڕۆژی خایاند، به‌ره‌چاوكردنی مه‌ترسی و گرژی و ئاڵۆزیه‌كان، حكوومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌كان ڕاگرت.
#ئێران
#عێراق
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#سلێمانی
#فڕۆکەخانەی سلێمانی
#ئیسرائیل
#هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران
#فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران