ئەمریكا فریای ئیسرائیل كەوت، ئێران شەڕەکەی بردەوە
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئیسرائیل و ئەمریكا و ئەورووپا لە یەک سەنگەر بوون، ئێرانیش لە یەک سەنگەر بوو، مانای وایە ئێران بردویەتیەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدی حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: زۆرینەی شرۆڤەكان بە هەڵەدا چووبوون، لە ڕاستیدا من بەزەیم پیایاندا دێتەوە، بۆ ئەو هەموو شرۆڤە غەڵەتەی كردیان، كە پێیانوابوو، كۆماری ئیسلامی ئێران لە دوو ڕۆژ سێ ڕۆژێكدا دەڕوخێت.
ناوبراو وتیشی: لە ڕۆژانی كۆتایدا، ئەمریكا فریای ئیسرائیل كەوت، چوونكە لە داڕماندا بوو، وەزعیان خراپ بوو، ئیسرائیل و ئەمریكا و ئەورووپا لە یەک سەنگەر بوون، ئێرانیش لە یەک سەنگەر بوو، مانای وایە ئێران بردویەتیەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران