شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-25 09:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمان هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی ئێرانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی پەسند کرد

پوختەی هەواڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران، پڕۆژیاسای هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە پەرلەمان پەسەند کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشممە ۲۵ی حوزەیرانی ۲۰۲۵، بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسایە هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی حکوومەتی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی پەسند کرد و حکوومەتی ڕاسپارد هیچ هاوکارییێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم نەکات.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لەم کۆبوونەوەیەدا ڕەخنەی لە ڕافائێل گڕۆسی، سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گرت کە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ئیدانە نەکردووە. ڕاشیگەیاند تا ئەو کاتەی ئاسایشی بنکە ئەتۆمییەکانمان گەرەنتی نەکرێت. هیچ هاوکارییێکی ئاژانس ناکەین.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران جەختیشی کردەوە کە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە خێرایییێکی زیاتر بەرەو پێشەوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە