شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-25 07:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی۳ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۳ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

دوای ڕاگەیاندنی ئاگرەست؛

عەباس عراقچی: هێزەکانمان ئازایانە تا دوا سات بەرگرییان کرد

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەکۆی "ئێکس" نووسویەتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان، تا دوا سات بەردەوام بوو لە سزادانی ئیسرائیل، لەسەر دوژمنکارییەکانی، تا کاتژمێر ۴:۰۰ی بەیانی ئەمڕۆ.

عراقچی رایگەیاندووە: لەگەڵ هەموو ئێرانییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی هێزە چەکدارە ئازاکانمان دەکەم، کە تا دوا دڵۆپی خوێنیان ئامادەیی بەرگریکردن بوون لە نیشتمانە خۆشەویستەکەمان و تا دوا سات وەڵامی هەر هێرشێکی دوژمنیان دایەوە.

ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا کردنەوەی فرۆکەخانەی قامیشلۆی ڕاگەیاند

ئیدارەی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، دامەزراندنی ئیدارەیێکی گشتیی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ ڕاگەیاند و دەڵێت: کردنەوەی فڕۆکەخانەکە پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە (١٣٦) کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنەوە دەرچووە.

لە بەرامبەردا، دەسەڵاتی گشتی فڕۆکەوانی شارستانی سووریا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: لە ئێستادا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ داخراوه، ئەم داخستنەش بەرکار و پابەندکەرە بۆ هەموو هێڵە ئاسمانییەکان و لایەنە پەیوەندارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان.

تەقینەوەیێک لە دیمەشق چەندین قوربانیی لێکەوتەوە

تەقینەوەیێک لە ناوەوەی کەنیسەی مار ئیلیاس لە ناوچەی دویلعە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕوویدا. لەمبارەوە وەزارەتی تەندروستی سووریا بە ئاژانسی فەرمی سووریا (سانا) ڕاگەیاندووە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکە، ۹ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و ۱۳ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە