عەباس عێراقچی: هێزەكانمان ئازایانە تا دوا سات بەرگرییان كرد
پوختەی هەواڵ
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەكۆی "ئێكس" نووسویەتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان، تا دوا سات بەردەوام بوو لە سزادانی ئیسرائیل، لەسەر دوژمنكارییەكانی، تا کاتژمێر ۴:۰۰ی بەیانی ئەمڕۆ.
عێراقچی ڕاشیگەیاندووە: لەگەڵ هەموو ئێرانییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی هێزە چەکدارە ئازاکانمان دەکەم، کە تا دوا دڵۆپی خوێنیان ئامادەیی بەرگریکردن بوون لە نیشتمانە خۆشەویستەکەمان و تا دوا سات وەڵامی هەر هێرشێکی دوژمنیان دایەوە.
#ئێران
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#ئاگربەست
#ئیسرائیل
#هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران
#هێرشی ئەمریکا
#بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران
#دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران