شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-24 05:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسای ڕاگرتنی هاوكاری لەگەڵ IAEA تاوتوێ دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: پەرلەمان پڕۆژە یاسایێک بۆ ڕاگرتنی هاوكاریی ئێران لەگەڵ  ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تاوتوێ دەکات. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدباقر قاڵیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەمیانی وتارێكدا لە دانیشتی گشتیی پەرلەمان ڕایگەیاند: هەوڵ دەدەن لە مەجلیسدا پڕۆژە یاسایێک پەسەند بکەن کە هاوکاری ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕابگرێت، تا ئەو کاتەی کە گەرەنتی بۆ ڕەفتاری پیشەیی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە دەبێت.
قاڵیباف ئاماژەی بەوەش كرد، بەگوێرەی فەتوا ڕێبەری باڵا، ئێران هیچ پلانێکی بۆ چالاکیی ئەتۆمی نائاشتیانە نییە، بەڵام جیهان بە ڕوونی تێبینی ئەوەی کردووە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هیچ کام لە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ نەکردوە و بوەتە ئامرازێکی سیاسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە