هێزه‌كانمان له به‌رزترین ئاستی ئاماده‌یی ده‌مێننه‌وە
پوختەی هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: "هێزه‌كانمان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ متمانهیێک به ئیسرائیل بكه‌ن، له به‌رزترین ئاستی ئاماده‌یی ده‌مێننه‌وه و هه‌ر هێرشێک ئه‌نجام بدرێت، به‌توندترین شێوه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: "به گه‌لی ئێران ڕاده‌گه‌یێنین كه هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ متمانهیێک بۆ قسه‌ی دوژمنان دابنێن، له به‌رزترین ئاستی ئاماده‌یی ده‌مێننه‌وه، به په‌نجه‌كانیان له‌سه‌ر چه‌ک، ئاماده‌ن وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی شه‌ڕانگێزانه‌ی دوژمن بده‌نه‌وه".
شایانی باسە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی ته‌واوه‌تی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و ئێران‌دا كراوه.
له‌به‌رامبه‌ردا بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: ئیسرائیل پێشنیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران قبووڵ كردووه.
#ئێران
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#ئیسرائیل
#هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران
#ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران