شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-13 09:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە سەربازییە دەکەین کە قەوارەی زایۆن کردیە سەر خاکی کۆماری ئیسلامی

پوختەی هەواڵ
حکوومەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند: بە تووندترین شێوە، سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە سەربازییە دەکەین کە لەلایەن "قەوارەی زایۆنییەوە" کراوەتە سەر خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئیسرائیل پێشێلکارییێکی زەقی بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی دروست دەکات، بەتایبەتی کە لە کاتی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا کراوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی وتەبێژی حکوومەتی عێراقدا هاتووە: "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاستی ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی یاسای نێودەوڵەتیدا وەک بینەر نەمێنێتەوە، چونکە پەنابردن بۆ لۆژیکی هێز بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع جارێکی دیکە، هەڕەشەی لەناوبردنی بنەماکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە هاوچەرخەکان دەکات".
حکوومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەیاننامەکانی سەرکۆنەکردن چیدیکە بەس نین، بەڵکوو پێویستە هەڵوێستی نێودەوڵەتی وەربگێڕدرێتە سەر هەنگاوی ڕێگریکارانە و کرداری.
حکوومەتی عێراق داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بەپەلە کۆببێتەوە و رێکاری یەکلاکەرەوە و بەرجەستە بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لەم دەستدرێژییە، دڵنیابوونەوە لە دووبارەنەبوونەوەی و گەڕاندنەوەی شکۆی سیستمی یاسایی نێودەوڵەتی. 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەگەریش دەرکەوت کە میکانیزمە کارپێکراوەکان لە جێبەجێ کردنی ئەم رۆڵەدا بێتوانان، ئەوا پێویستە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەست بە گفتوگۆیێکی جیدی بکات سەبارەت بە دۆزینەوەی چوارچێوەی جێگرەوە کە لێپرسینەوە مسۆگەر بکات و دادپەروەری بسەپێنێت و ئاشتیی جیهانی بپارێزێت.

هەر بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی باسم عەوادی، حکوومەتی عێراق پابەندبوونی نەگۆڕی خۆی دووپات دەکاتەوە بە بنەماکانی سەروەری، بەکارنەهێنانی هێز و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە ئاشتییانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە