بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی دەستدرێژیی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی، ۱۳ـی حوزەیرانی ۲۰۲۵، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئێکس راگەیێندراوێکی سەبارەت بە بۆردوومانەکەی ئیسرائیل بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: "ڕژێمی زایۆنی نەیدەتوانی هێرشەکە بەبێ هاوئاهەنگی و پەسندکردنی لەلایەن ئەمریکاوە بکات"؛ دەشڵێت: "حکوومەتی ئەمریکا وەکوو پاڵپشتیکاری سەرەکی ئەو رژێمە، ڕووبەڕووی بەرپرسیاریەتی تووند" دەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت: "رژێمی زایۆنی پێشێلی یەکگرتوویی خاک و سەروەری نیشتمانیی ئێرانی ئازیزمانی کرد"؛ وتیشی: "ئێران مافی رەوا و یاسایی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم شەڕەنگێزییە".
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد "هەنگاوی دەستبەجێ بەرامبەر ئەو پێشێلکارییە ئەمنی و ئاسایشی نێودەوڵەتییە بنێ" و رایگەیاند: "داوا لە سەرۆک و هەموو ئەندامانی ئەنجوومەن دەکەین بەبێ دواکەوتن کار لەسەر ئەم پرسە بکەن".
بۆچوونی بەکارهێنەران