برسی كردنی هاوڵاتییانی هه‌رێم به بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت
پوختەی هەواڵ
ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند سزادانی به كۆمه‌ڵ و برسیكردنی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به پاساوی دارایی و كارگێڕی لەلایەن عێراقەوە به بێ ئه‌نجام و به بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئەمشەو لە پەیامێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی "X" بڵاوی كردەوە: بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی – چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی زۆر ناخۆشدایه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: سزادانی به كۆمه‌ڵ و برسی كردنی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به پاساوی دارایی و كارگێڕی و به‌بێ ئه‌نجام و به‌بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت.
هۆشیار زێباری باسی لەوەش كردووە: "ئێمه له شاری خهونهكان -یۆتۆبیا- ناژین و مێژوی سیاسیشمان ئاماژە بەوە دەکات کە دەستدرێژکار سزا دەدرێت".
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#هەولێر
#بەغدا
#مووچە
#وەزیری دارایی عێراق
#هۆشیار زێباری
#محەمەد شیاع سوودانی
#مووچەی فەرمانبەران
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران