شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-04 13:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوعمان کورتولموش بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە

پوختەی هەواڵ
نوعمان کورتولموش، پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدان، بە بەدەستهێنانی ٣٢٩ دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە گەڕی سێیەمی دەنگدانی لیژنەی گشتی پەرلەمانی تورکیادا، كە  بە بەشداریی ٥٢٩ پەرلەمانتار بەڕێوەچوو،  جارێکی دیکە نوعمان کورتولموش، پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ئیستەنبووڵ بوویەوە بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا.

ئەنجامی دەنگدانەكەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا بەم شێوەیە بووە:
-نوعمان کورتولموش، پەرلەمانتاری ئاکەپە ٣٢٩ دەنگ.
-ئوگور بایراکتوتان، پەرلەمانتاری جەهەپە ١١٨ دەنگ.
-عوسمان جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی ١٨ دەنگ. 
-مستەفا جیهان، پەرلەمانتاری ئیی پارتی ٢٦ دەنگ.
-محەمەد کارامان، پەرلەمانتاری پارتی یەنی یۆل ٢٦ دەنگ.  
-دەنگێکی سپی لەگەڵ ١١ دەنگیش پووچەڵ کرایەوە.
کورتولموش، دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی پەرلەمان وتی: بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو ئەوەیە، کە سەدەی دووەمی کۆمارەکەمان بە دەستورێکی بنەڕەتی مەدەنی و دیموکراسی و هەمەلایەنە سەربخەین، پێکەوە بیر لە پرسی تورکیایێکی بێ تیرۆر دەکەینەوە، کە لەم ماوەیەدا وەک دەرفەتێکی مێژوویی هاتووەتە پێش و بەپەلەترین بابەتی تورکیایە، دەبێت هەموومان بیری لێبکەینەوە و چارەسەری بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە