شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-05 05:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەو سیستەمە سیاسییانەی سیاسەتی برسی کردنیان بەکارهێنا، ڕووخان و نەمان

پوختەی هەواڵ
خالیدە خەلیل ڕایگەیاند : برسی کردن توندترین شێوازیی تیرۆرە کە هاوڵاتییانی بێتاوان بەر لە شەڕکەران دەپێکێت و ئەو سیستەمە سیاسییانەی سیاسەتی برسی کردنیان بەکارهێنا، ڕووخان و نەمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالیدە خەلیل، لە پەیامێكدا لە پەڕه‌ی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاوی كردەوە: گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەکێکی سیاسی، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و تەنانەت تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: "برسی کردن، توندترین شێوازیی تیرۆرە کە هاوڵاتییانی بێتاوان بەر لە شەڕکەران دەپێکێت. وەک خۆسێ موخیکا، سەرۆکی پێشوتری ئۆرگوای دەڵێت؛ ئەو سیستمە سیاسییانەی كە سیاسەتی برسیکردنیان بەکارهێناوە، کۆتاییدا ڕووخان و نەمان".

ئەو لێدوانەی وتەبێژەكەی بارەگای بارزانی لە كاتێكدایە، شەوی ڕابردوو هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: سزادانی به‌ كۆمه‌ڵ و برسی كردنی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به‌ پاساوی دارایی و كارگێڕی لەلایەن عێراقەوە به ‌بێ ئه‌نجام و به‌ بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە