شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-06-05 07:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەماوەى ٤٠ رۆژى رابردوودا سوپای تورکیا چی لەناوچە سنورییەکانى هەرێم کردووە؟

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ھەفتەی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی چنگی- ھەورە بروسکەدا، چوار بارەگای سەربازی بە پانتایی ناوچە شاخاویەکانی زناری کێستە، کەفرە سۆر، مەلا ردی و دەرارێ جێگیر کراون.

کوردپرێس:

بەپێی راپۆرتى رێکخراوى (سی پی تی) کە رێکخراوێکى بیانیە، لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردووی ئۆپەراسیۆنی چنگی- ھەورە بروسکەدا ١٦ گوند لە ناوچەی ئاڤاشین و ٥ گوند لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ بەھۆی بۆردوومانەکان چۆڵکراون و بەمەش نزیکەی ٣٠٠ خانەوادە لە ھەردوو ناوچەکە ئاوارەبوون.

لە ٩ ڕۆژی سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١،٣٠٠ پورەی ھەنگی ھەنگەوانانی گوندنشینانی کانی ماسێ و ئاڤاشین لەناوچوون. و لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٧،٠٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەھۆی بۆردوومانەکانەوە سوتاون.

لە ماوەی یەک ھەفتەی ڕابردوودا و بەھۆی ئۆپەراسیۆنی چنگی ھەورە بروسکە، ٤ ھاوڵاتی مەدەنی لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ و زاخۆ برینداربوون.

بەھۆی بۆردوومانەکانەوە پڕۆژەیەکی سەرەکی ئاو لە گوندی ئەدنێ لە ناحیەی کانێ ماسێ کە ئاوی ٩ گوندی تری دابین دەکرد، وێران بوو.

خانوو ماڵی ھاوڵاتیان لە ناوچەی ئاڤا شین و سنوری ناحیەی کانی ماسێ زەرەر و زیانی بەرکەوتووە و لە گوندی میسکەی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ کەنیسەیەک بە ئامانج گیراوە و بۆردوومان کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە