شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-06-05 07:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی ئاکەپە: لە ڕوانگەی تورکیاوە پەکەکە و یەپەگە یەک شتن

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وتەبێژی پارتی دادوگەشەپێدان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند پەکەکە و یەپەگە یەکێکن و دەوڵەتی تورکیا بەردەوام دەبێت لە ئوپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە.

کوردپرێس:

عومەر چلیک وتەبێژی پارتی دادوگەشەپێدان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا پاش کۆبوونەوەی پارتەکەی لە سەر چەند تەوەرێک و لەوان شەڕی دژبە تیرۆر قسەی کرد و گوتی تاکە ئامانجی تورکیا لە شەڕەکان ئەوەیە بەرەنگاریی تیرۆر ببێتەوە و ڕێز لە کەلتووری مەدەنی بگرێت.

ڕۆژنامەی جمهوورییەت لەو بارەیەوە ڕایگەیاند عومەر چەلیک گوتیشی: هێزی چەکداری تورکیا (TSK) یەکێکە لە هەستیارترین سوپاکانی جیهان لەبارەی پێکهاتەی فەرهەنگی و ئینسانیی خەڵکی ناسەربازییەوە و تاکە ئامانجی ئێمە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە.

ناوبراو لەبارەی وتەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پێشوەختەشەوە گوتی هەڵبژاردن لە کاتی خۆی واتا لە 2023دا دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە