شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-06-05 07:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا پێنجی دیکەش بریندار بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە هۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە لە چیای مەتینا 5 پێشمەرگە گیانیان لە دەست دا و 5ی دیکەش بریندار بوون.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە، 5ی 6ی 2021 لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چیای مەتینای سەربەقەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و پێنج پێشمەرگەی دیكه‌ش بریندار بوون.

پزیشکی دادی ئامێدی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکەی چیای مەتینا پێنج پێشمەرگە گیانیانلەدەستدا و پێنج پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

ئەم بۆردومانەی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا دوای ئەوەدێت، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، رجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا جەختی لەبەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا کردەوە.

سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە، بەردەوام هێرش و بۆردومانەکانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات، چەندین ساڵیشە لە ئاکامی ئۆپراسیۆنە بەردەوامەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، دەیان هاوڵاتی و پێشمەرگە شەهید بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە