شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-27 11:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای فیدڕاڵی عێراق داوایێکی گرده‌که‌ی دژی دانای ئەحمەد مەجید ڕەت کردەوە

پوختەی هەواڵ
دادگای فیدڕاڵی عێراق داوایێکی گۆڕانی (گرده‌که‌) دژی دانای ئەحمەد مەجید ڕەت کردەوە که‌  داوای کردبوو بڕیاری دەستەی کۆمسیارانی هەڵبژاردنەکانی عێراق پووچەڵ بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی داوایێکی هۆشیار عومەر، بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی بزووتنەوەی گۆڕانی ڕەت کردەوە، که‌ داوای کردوه‌ بڕیاری دەستەی کۆمسیارانی هەڵبژاردنەکانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ بە پێدانی ده‌رفه‌ت بە سەرکردایەتی سەربەخۆی گۆڕان بۆ درێژەدان بە ئەرکەکانیان بۆ ماوەی شه‌ش مانگ دوای دەستلەکارکێشانەوەیان.

هه‌روه‌ها داواکرابوو که‌ بڕیاری دادگای تاوانەکانی یەکەمی سلێمانی، بە ڕاگرتنی یەکجاریی سەرجەم ڕێوشوێنە دادوەرییەکانی لەسەر (تۆمەتبار دانا ئەحمەد مەجید) ڕه‌ت بکرێته‌وه‌.

شایانی باسە بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌ی کێشه‌ نێوخۆییه‌کانی له‌ ساڵی ڕابردوودا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا داشبوو، به‌ەیێک که‌ دانا ئەحمەد مەجید و ژماره‌یێک سه‌رکرده‌ی دیکه‌ی بزووتنه‌وه‌که‌ سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له‌ گرده‌که‌ جیابوونه‌وه‌ و له‌ گه‌ڕه‌کی کوردساتی سلێمانی باره‌گایێکی نوێیان کرده‌وه‌، هاوکات به‌شێکی دیکه‌ له‌ ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتیمانی که‌ خۆیان به‌ هه‌ڵبژێردراوی بزووتنه‌وه‌که‌ ناوده‌به‌ن له‌ گرده‌که‌ ماونه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن، درێژه‌ به‌ کاره‌کانی گۆڕان ده‌ده‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە