شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-27 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەولێر و تورکیا ئامادەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمن بەڵام بەغدا بێ دەنگە

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند حکوومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم باسی لەوەکرد، کە تورکیا و هەرێم ڕەزامەندییان دەربڕیوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەڵام تا ئێستا حکوومەتی عێراق بێ دەنگە و هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

ناوبراو لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ڕایگەیاند: ئەگەر پارە بگاتە دەستمان پێش جەژن مووچەی هەموو مووچەخۆران دابەش دەکەین، لەسەر زۆربەی کێشە تەکنیکییەکان چارەسەر دۆزراوەتەوە، ئەگەر کێشەی نوێ نەیەتە پێشەوە، هیچ کێشەیێک نەماوە لە نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا.

لەبارەی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردووەوە پێشەوا هەورامانی وتی: ئاشکرایە ئەم مووچەی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە نەدرا بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە