شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-27 12:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەنگۆی ئازاد کردنی دەمیرتاش ڕەت کرایەەوە

پوختەی هەواڵ
دوای ئەوەی دەنگۆی ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بڵاو بووەوە، وەزیری دادی تورکیا ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەنووسێکی تورکیا لە پەخشی ڕاستەوخۆی بەرنامەکەیەدا لەزاری یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا وتی: "سەلاحەدین دەمیرتاش سزای زیندانی کردنی ۱۰ ساڵەی یەکلاکەرەوەی هەیە بەهۆی ئەوەی ئەندامی رێکخراوێکی تیرۆریستییە، چۆن ئازاد دەکرێت؟".

بەوتەی ڕۆژنامەنووسەکە، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەش داوە کە ئازادکردنی دەمیرتاش لە کارنامەی ئەواندا نییە.

پێشکێشکاری بەرنامەکە ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ سەرچاوەکانی دەم پارتی پەیوەندیی تەلەفۆنی کردووە و پێیانگوتووە، "دەنگۆیێکی لەو شێوەیەیان پێگەیشتووە، بەڵام ناتوانن پشتڕاستی بکەنەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە