شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-11 06:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ

پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەدوای ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، ڕایگەیاند: "ئێمە پابەندین بە دروست کردنی داهاتوویێکی باشتر کە مافەکانی هەموو سووریاییەکان دەستەبەر بکات، ئاواتەکانیان لە ئاشتی دا بهێنێتەدی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە، ۱۰ـی ئادار، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەدوای کۆبوونەوە و ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت: "ئەم ڕێککەوتنە بە دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەزانین بۆ بنیاتنانی سووریایێکی نوێ."

مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوە کردووە: "لەم قۆناخە هەستیارەدا کار دەکەین بۆ ئەوەی قۆناخی ڕاگوزەر ڕەنگدانەوەی ویستی گەل بێت لە دادپەروەری و سەقامگیری".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئێمە پابەندین بە بنیاتنانی داهاتوویێکی باشتر کە مافەکانی هەموو سووریاییەکان دەستەبەر بکات و ویستەکانیان لە ئاشتی دا بێتەدی."

مەزڵووم عەبدی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع بە: "دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ" ناودەبات و دەڵێت، پێویستە باوەش بۆ هەموو پێکهاتەکان بکرێتەوە و "دڵنیایی بدات لە دراوسێیەتییەکی باش".

ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە