شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-11 05:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێ نەکردنەوەی لێخۆشبوونی عێراق بۆ هاوردەی غازی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە نایاساییە

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس لەبارەی بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ نوێ نەکردنەوەی لێخۆشبوونی عێراق لە هاوردەکردنی غازی ئێران، بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایدەگەیێنێت بڕیاری ئەمریکا بۆ نوێنەکردنەوەی لێخۆشبوونی عێراق لە هاوردەکردنی غازەکەی نایاسایی و تاوانی دژی مرۆڤایەتییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردووەتەوە "سزاکانی ئەمریکا هیچ بنەمایێکی یاساییان نییە و بڕیارەکەش پێشێلکرنی یاسا و تاوانی دژی مرۆڤایەتییە." بە پێویستیشی دەزانێت "ئەمریکا بەرپرسیارێتیی دەرئەنجامی ئەم سزایانە لە ئەستۆ بگرێت."

ناوبراو پەیامێک ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە کردووە و ئاماژەی بەوە داوە "باشترە بۆ وڵاتانی ناوچەکە، بڕیاریارەکانیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان بدەن، بە شێوەیەک ڕێز لە سەروەریی خۆیان بگرن. ڕێگە بە فشارەکانی ئەمریکا نەدەن کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانیان هەبێت. ئێمە لەو ڕووەوە لە پەیوەندیی بەردەوام داین لەگەڵ عێراق."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە