شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-11 07:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق هەنگاوێکە بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سەر خاکی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەڵێت، ڕێککەوتنی هەسەدە و حکوومەتی سووریا هەنگاوێکە بۆ راگرتنی هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی لەسەر خاکی سووریا ڕوودەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پۆستێکی ئێکس دا نووسی: "ڕێککەوتنی هەسەدە و ئیدارەی ڕاگوزەری سووریا لە چوارچێوەی ئەو ڕووداوە ئازاربەخشانەیە کە کەسوکارمان لە کەناراوەکان پێیدا تێپەردەبن، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ ڕاگرتنی ئەو ڕووداوانە و ڕاگرتنی هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەسەر خاکی سووریا ڕوودەدەن."

ئیلهام ئەحمەد دەشڵێت: "هیوادارین ئەم رێککەوتنە رێگە خۆشکەر بێت بۆ ئاشتەوایی نەتەوەیی. ببێتە رێبازێکی دادپەروەری ڕاگوزەری ڕاستەقینە کە کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە لە پرۆسەی سیاسی لە سووریا  هاوبەش بن، و ببێتە ڕێگەیێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکارەکان. بەهێزیی سووریا بەستراوەتەوە بە لێهاتوویی و شارەزایی ڕۆلەکانییەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە