شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-01 12:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەم پارتی پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە دەکات

پوختەی هەواڵ
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە دەکات و داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات هەنگاوی خێرا بنێت و بەرپرسیارێتی دۆخەکە بگرێتە ئەستۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیتەی جێبەجێکاری پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵوێستی خۆی بۆ دەمەوە چوونی پەیامەکەی ئۆجەلان دەربڕی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ئاگربەستی شەڕ بەرانبەر بە تورکیا جێبەجێ دەکەن و پابەندی ناوەرۆکی پەیامەکەی ئۆجەلان دەبن.

لەمبارەوە گولستان کڵچ کۆچیغیت جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گوتی: پەیامەکەی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ بانگەوازەکەی ئۆجەلان هەنگاوێکی مێژووییە و وەک هەنگاوی یەکەم ئاگربەستیان ڕاگەیاند، ئەمەش ئاماژەیێکی ڕوون و ئاشکرایە کە بە خێرایی پەیامەکەی ئۆجەلان جێبەجێ دەکەن.

کڵچ ڕاشیگەیاندووە، هەرچەندە ئەم بانگەوازە لە بنەڕەتدا چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لەخۆدەگرێت، بەڵام شتێکی دیکەش دەڵێت. کە بانگەوازێکە بۆ دیموکراسیکردنی دەوڵەت، بۆ ئەوەی دەوڵەت هەستیار بێت بەرامبەر بە دیموکراسی، بۆ ئەوەی دەوڵەت سیستەمێکی دیموکراسی دابمەزرێنێت کە هەموو گەلان و هەموو بیروباوەڕەکان و هەموو پێکهاتەکانی نیشتەجێی وڵات لەخۆ بگرێت.

کڵچ ڕاشیگەیاندووە، ئێستا کاتی هاتووە پەرلەمان بە گوێرەی ئەو دەسەڵات و بەرپرسیارێتییەی هەیەتی، بە ڕۆڵی ئەرێنی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە هەڵسێت و هەنگاوی خێرا و پێویست بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکە و سەرخسینی ئاشتی بگرێتەبەر.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ۱ی ئاداری ۲۰۲۵، کۆمیتەی جێبەجێکاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی ناوەرۆکی پەیامەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان بۆ ئاگربەستی ڕاگەیاند و بۆ بەستنی کۆنگرەی خۆ هەڵوەشاندنەوەش داوای ئازادکردنی ئۆجەلان دەکەن بۆ ئەوەی سەرپەرشتی کۆنگرەکە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە