شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-01 13:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەدوای پەیامەکەی ئۆجەلانەوە، تورکیا ۷ جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە

پوختەی هەواڵ
بەرپرسێک لە رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی دەڵێت، لەدوای پەیامەکەی رێبەری پەکەکەوە، تورکیا ۷ جار هەندێک شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.

کوردپرێس: کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT)ی ئەمریکی، بە رووداوی ڕاگەیاند: "لەدوای پەیامەکەی ئۆجەلانەوە، تورکیا ۷ جار هەردوو سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێری بۆردوومان کردووە."

بەگوێرەی ئامارەکەی سی پی تی، لە کەمتر لە ۴۸ کاژێری ڕابردوودا: "تورکیا جارێک خواکوڕک و جارێکیش خنێرەی لە سنووری سیدەکان لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کردووە."

بەگوتەی کامەران عوسمان، "پێنج بۆردوومانەکەی دیکە لە پارێزگای دهۆک بوون؛ دووانیان لە چیای گارە و سێ بۆردوومانەکەی دیکەش لە مەتین بوون، بەتایبەت لە سنووری گوندەکانی گوهەرزێ و کانی بەلاغە".

دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لەکاتێکدایە، هەر بەگوێرەی ئاماری سی پی تی، "لە ۹ مانگی ساڵی رابردوودا تورکیا نزیکەی هەزار و ۶۰۰ جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە."

کامەران عوسمان گوتی، "لە ۰۱-۰۱-۱۹۹۱ـەوە ۷۲۰ هاونیشتمانی بوونەتە قوربانیی بۆردوومانەکانی تورکیا، کە ۳۵۳ـیان کوژراون و ۳۶۷ـیشان بریندارن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە