شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-15 10:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە لە پەراوێز خستنی لایەنێک ناتوانرێت هیچ جۆرە دیالۆگێک ئەنجام بدرێت

پوختەی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت: لیژنەی ئامادەکاری دیالۆگی نیشتمانیی سووریا، نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی سووریا ناکات و ناتوانێت خواستەکانی گەلی سووریا بە پێکهاتە فرەڕەنگەکانییەوە بهێنێتەدی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی لیژنەی ئامادەکاری دیالۆگی نیشتمانی سووریا بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "ڕاگەیاندنی لیژنەکە، گوزارشت لە پێودانگەکانی وەدەرنان دەکات کە ئەوە ئاڕاستەیەکی هەڵە و خوێندنەوەیێکی خراپە بۆ واقیعی ڕاستەقینەی سووریا و ڕەنگدانەوە کەموکوڕییێکی ڕوونە لە پڕۆسەی گواستنەوەی دیموکراسییانەی سووریای نوێدا".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "کە پەراوێزخستن و ئەو داخرانە توندەی لەلایەن لیژنەکەوە گیراوەتەبەر، هەڕەشەیە بۆ گەڕاندنەوەی دۆخەکە بەرەو سیستمە مەرکەزییە کۆنەکە، ئەوەش ئەو شتەیە کە ئێمە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، هیوای پێ ناخوازین و بە باشی نازانین".

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جەخت لەوەدەکاتەوە  کە لیژنەکە، نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی سووریا ناکات و ناتوانێت خواستەکانی گەلی سووریا بە پێکهاتە فرەڕەنگەکانییەوە بهێنێتەدی و لەسایەی وەدەرخستن و پەراوێزخستندا کە لەلایەن لیژنەکەوە گیراوەتەبەر، ناتوانرێت هیچ جۆرە دیالۆگێک ئەنجام بدرێت، و وتیشی: " ئەوەش سەرەتایێکە بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی پەراوێزخستن کە بەهیچ شێوەیەک سوورییەکان قبووڵی ناکەن".

بەڕێوەبەریی خۆسەر دەشڵێت: "بانگەواز لە هەموو ئەوانە دەکەین کە دەیانەوێت سووریا، سووریایێکی یەکپارچە و یەکگرتوو و بەهێز بێت، کە وەک ئەوەی هەیە، دیمەن و واقیعی سووریا بخوێننەوە بەبێ هیچ نکۆڵی و پەروازێزخستنێک و هێزی سووریا لە یەکێتی گەلەکەی و یەکڕیزی و چارەنووسە هاوبەشەکەیدایە و ئەوەش گەرەنتی ڕاستەقینەیە بۆ داهاتوویێکی دیموکراسیی خوازراو".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە