شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-15 11:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دانانی قەیووم لەگەڵ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا یەکناگرنەوە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، دانانی قەیووم بۆ شارەوانییەکان لەگەڵ ئەو پرۆسەیەی دەوڵەت باخچەلی بانگەشەی بۆ دەکات و دەستیپێکردووە، یەکناگرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی ئەم مامەڵە خراپە بەرامبەر ئیرادە و دەنگی هاونیشتمانییە کوردەکانمان دەکرێت، لەگەڵ ئەو پرۆسەیەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لەسەر بنەمای چارەسەریی دەستیپێکردووە، لە هەمان کاتدا قورسە. ئەم سیاسەتانە کە دژ و ناکۆکن لەگەڵ یەکتردا، عەقڵی خەڵکی وڵاتەکەمانی ئاڵۆز کردووە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانی و زیندانیکردنی لە دوای هەڵبژاردنی، بە هەر هۆکارێک بێت لەلایەن دادگاوە، لەگەڵ دیموکراسیدا یەکناگرێتەوە، چوونکە ئەو کەسە پێش هەڵبژاردن ئەستۆپاکیی یاسایی بۆ کراوە و ڕێگەی پێدراوە بەشداریی هەڵبژاردن بکات".

سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبووڵ دەڵێت، "دەسەڵات بەهۆی ئەو شکستەی لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکان تووشی بووە، توڕەیی خۆی بەسەر ئۆپۆزسیۆن، رەنجدەران، ژنان و گەنجان دەڕێژێت. مشتێک مرۆڤ کە دەسەڵاتدارانن، لێپرسینەوە لە 85 ملیۆن هاوڵاتی دەکەن."

ئیمامئۆغڵو لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: "گەل لێپرسینەوە دەکات نەک لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت. دادگا تاپۆی کەس نییە. ئەوانە دۆڕاون کە خۆیان بە خاوەنی وڵات و خەڵکیش بە کرێچی خۆیان دەزانن، زۆربوونی ستەمیشیان، نیشانەی کۆتاییهاتنە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە