شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-05 09:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ماوەی مانگێکدا هێرشەکانی تورکیا زیاتر لە ۳۰۰ قوربانی مەدەنی لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بە گوێرەی ئاماری دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا لە نێوان ٨ی کانوونی دووەم تا ١ی شوبات ٤١ مەدەنی گیانیان لەدەست دا و ٢٥٨ کەسیش بریندار بوون.

کوردپرێس: ئاژانسی فورات نیووز بڵاوی کردەوە لە دوای پێشهاتەکانی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هێرشەکانی تورکیا بە چڕی و ئامانجترەوە ماوەی ٥٩ ڕۆژە لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. لەو هێرشانەدا وێڕای بە ئامانج گرتنی ژێرخانەی هەرێمەکە، تا دێت هێرشی سەر کەسانی مەدەنی زیاد دەکات.

ڕاشیدەگەیێنێت: لە ٨ی کانوونی دووەم تا ٣٠ی کانوونی دووەم  تەنها لە هێرشەکانی سەر بەنداوی تشریندا ٢٣ کەس کوژراون، ٢٢٠ی دیکەش بریندار، لە نێوان ٨ی کانوونی دووەم تا ١ی شوبات لە هێرشی سەر شارە جیاوازەکانی هەرێمەکە ١٨ کەس گیانیان لەدەیت داوە، ٣٨ی دیکەش بریندار. بە گوێرەی ئاماری دەستەی تەندروستی ئیدارەری خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە ٨ی کانوونی دووەم تا ١ی شوبات (٢٥ ڕۆژ) ٤١ کەس کوژراون، ٢٥٨ی دیکەش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە