شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-05 09:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆجەلان بەمزووانە "بانگەوازێکی مێژوویی" بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان ڕایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەو "بانگەوازە مێژوییە"ی لە ڕۆژانی داهاتوو بڵاوی دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تونجەر باکرهان، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەو بانگەوازە مێژووییەی كە چاوەڕەوان دەكرێت ئۆجەلان بڵاوی بكاتەوە، بەمنزیکانە دەبێت و ڕەنگە بانگەوازەکە لە ۱۵ـی (شوبات/۲) یان دوای ئەوە بێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، هێشتا كاتی دووبارە سەردانیكردنەوەی دوورگەی ئیمرالی و دیدار لەگەڵ  عەبدوڵڵا ئۆجەلان دیار نیە و چاوەڕوانی بانگەوازن لەوبارەیەوە.

باکرهان لە وەڵامی پرسیاری "ئایا بانگەوازەکە بۆ چەکدانان دەبێت؟ هاوسەرۆكی دەم پارتی ڕایگەیاند، "ناوەڕۆکی بانگەوازەکە نازانم، نازانین ناوەڕۆکەکەی چییە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە شاندەکەمانەوە وەرم گرتووە قسە دەکەم، ڕەنگە لە ناوەڕۆکی بانگەوازەکە هەمان شت هەبن".

ناوبراو دەشڵێت: "ماوەیێكە ئامادەكاری بۆ دەكرێت، ڕەنگە ۱۵ـی (شوبات/۲) بێت یان دوای ئەوە، ئەمە هێشتا ڕوون نییە، چاوەڕوانی بانگەوازین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە