شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-05 07:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی و یەکێتی ڕەشنووسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمیان ئامادە کرد

پوختەی هەواڵ
كۆبوونەوەی شاندی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆتایی هات و ڕەشنووسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حکوومەت ئامادەكرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی تەکنیکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی دوای کۆبوونەوەکەیان لە هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویانکردەوە: "ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستی لێژنه‌ی باڵای دانوستانكاری هه‌ردوولا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی".

لیژنەکە ڕاشیگەیاندووە لە دوایین کۆبوونەوەکەیاندا گفتگۆی بنیاتنەرانە بە مەبەستی کاری هاوبەش لە قۆناغی داهاتووی حوکمرانیدا ئەنجامدراوە کە لە ئاستی دۆخی هەستیار و چاوەڕوانی ئێستای هەرێمی کوردستاندایە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ڕەشنووس بۆ پێکهێنانی کابینەی ١٠ نووسرایەوە کە ٩ تەوەر و ١٥ خاڵە، تەوەرەکانی ڕەشنووسەکە بریتین لە بوارەکانی سیاسی، پەرلەمان، دارایی، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، وزە و پێشمەرگە.

زیاتر لە مانگێکە یەکێتی و پارتی تیمێکی تەکنیکییان دروسی کردووە بۆ نووسینەوەی ڕەشنوسی ڕێککەوتن نامەیەک بۆ پێکهێنانی کابینەی ۱۰ی حکوومەتی هەرێم و ئەمڕۆ پێنجەم کۆبونەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە