شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-09 08:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێبەری باڵای ئێران: یەکڕیزی نێوان ئاینزا و ئەتنیکە جیاوازەکانی عێراقدا زۆر گرینگە

پوختەی هەواڵ
ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ڕێزلێنان لە هەنگاوەکانی ئاغای سوودانی بۆ ئەوەدانی و ئەمنییەتی عێراق وتی: تا عێراق ئاوەدانتر و ئاسایشی زیاتری ببێت لە بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک وەزیرانى عێراق و ڕێبەرى باڵای کۆماری ئیسلامیى ئێران کۆ بوونەوە و باسیان لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە پێوەندییەکانی عێراق و ئێران و هەروەها هاوئاهەنگیی هەڵوێستەکانیان کرد لەبارەى سووریا و پاراستنى سەروەرى و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە.

لای خۆیەوە نووسینگەى ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەى نێوان محەممەد شیاع سوودانى و ئایەتۆڵڵا خامنەیی، رێبەرى کۆماری ئیسلامیى ئێران لە تاران، هەردوولا جەختیان لە: "گرنگى زیادکردنى هاریکاری و هاوئاهەنگیی هەڵوێستەکانیان کردووەتەوە لە پێناو پاڵپشتیى ئاسایش و سەقامگیرى ناوچەکە و بەهێزکردنى دیالۆگى هەرێمى و نێودەوڵەتى و رۆڵ بینین لە پاراستن و یەکپارچەیی و سەروەریى سووریا."

بە گوێرەى ڕاگەیێندراوەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە رۆڵى عێراق کراوە لە ناوچەکە. سوودانى ئاماژەى بەوەداوە کە ئەو دەستکەوتانەى بەهۆى قوربانیی عێراقییەکان و سەرکەوتنیان بەسەر تیرۆر بەدەست هاتوون لە سایەى هەوڵى هێزە ئەمنییەکان بووە بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانیانەوە.

سوودانى ئاماژەى بەوەداوە، "حکوومەتەکەى لە سۆنگەى بەرژەوەندیى باڵاى عێراقەوە کار دەکات؛ بەشێوەیەک کە پارێزگارى لە سەروەرییەکەى بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە