شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-09 09:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەوڵی کورد بۆ جێگیر کردنی هێزی فەڕەنسی و ئەمریکی لەسەر سنووری سووریا و تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا ڕایانگەیاندووە کە دانوستانەکانیان دەست پێکردووە بۆ جێگیر کردنی هێزی ئەمریکی و فەڕەنسی لە سەر سنووری تورکیا و سووریا ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە دێژەی پێکدادانەکانی نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و سوپای تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی ئەم هەوڵانەوە هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند، دانووستانەکان لەبارەی  ناوچەی داماڵراو لە چەک بەردەوامن و پێشنیازکراوە هێزەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا ئاسایشی ئەو ناوچەیە لە ئەستۆ بگرن.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئیلهام ئەحمەد داوای لە فەڕەنسا کردووە هێز ڕەوانە بکات بۆ پاراستنی ناوچەی لە چەکداماڵراو،  پاراستنی ناوچەکە و دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ تورکیا.

رۆیتەرز ئاشکراشی کردووە، تاوەکوو ئێستا وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی تورکیا و فەڕەنسا وەڵامی داواکارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرییان نەداوەتەوە و ئەمریکاش هیچی لەوبارەیەوە نەگوتووە.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر فەڕەنسا بتوانێت تورکیا بەم پێشنیازە ڕازی بکات دەستبەجێ پرۆسەی ئاشتی دەستپێدەکەن.

تورکیا بەبیانووی پاراستنی سنوورەکان و بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە، بەڵێنیداوە کۆتایی بەهێزەکانی پاراستنی گەل (YPG) لە سووریا بهێنێت کە بەشێکی سەرەکیی هەسەدە پێکدەهێنن.

ئێستا ئەو وڵاتە هێزێکی زۆری لەسەر سنووری کۆبانێ کۆ کردووەتەوە و هەڕەشەی هێرشکردنەسەری دەکات، هەسەدەش پێشنیازی کردووە بۆ رێگری لە دروستبوونی شەڕ، کۆبانێ بکرێتە ناوچەیەکی لەچەکداماڵراو بەڵام تا ئێستا تورکیا بەو پێشنیازە ڕازی نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە