ئەحمەد شەرع پەیامێک بۆ کورد دەنێرێت
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی ڕێکخراوی تەحریر شام ڕایگەیاند، کورد بەشێکە لەگەلی سووریا و وەک ئەوان پێشتر ڕووبەڕووی زوڵم و ستەمێکی زۆر بوەتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد شەرع (ئەبوو محەممەد جۆلانی)، گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووتەوە ڕایگەیاند: "کورد بەشێکە لە نیشتمانەکەمان و وەکوو ئێمە ڕووبەڕووی زوڵمی زۆر بوونەتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "بە ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، ئەو زوڵمەی تووشیان بوو نامێنێت و پشتیوان بە خودا لە سووریای داهاتوو، کورد بەشێکی سەرەکی دەبێت و بەپێی یاسا مافی خۆیان وەردەگرن".
ئەحمەد شەرع باسی لەوەش کرد، "لەگەڵ کورد پێکەوە دەژین و هەموومان بەپێی یاسا مافی خۆمان وەردەگرین، لەمڕۆوە هیچ زوڵمێک لە کورد ناکرێت مێژوی نوێ و دەرگایەکی نوێ دەکەینەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، کار بۆ ئەوە دەکەن ئاوارە کوردەکانی عەفرین و ناوچەکانی دیکە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان بگەڕێنینەوە.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#کوردی سووریا
#تەحریری شام
#تەحریر شام
#ئەحمەد شەرع
#محەمەد جۆلانی
#سەرۆکی گرووپی تەحریر شام
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران