شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-16 05:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تیڕوانینی ئەحمەد شەرع بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامێكی له‌ باره‌ی لێدوانێكی  ئەحمەد شەرع (ئەبوو محەممەد جۆلانی)، فەرماندەی دەستەی تەحریری شام سەبارەت بە گەلی کورد لە سووریا بڵاو كرده‌وه‌.

کوردپرێس: ده‌قی په‌یامەکەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات بەمشێوەیە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لێدوانێکی بەڕێز (احمد الشرع)ـم لەبارەی گەلی کورد لە سوریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتیمان و هاوبەش لە سووریای داهاتوو وەسف کردبوو.
ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین و هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لەبەرانبەر گەلی کورد لە سووریا ئەنجام دەدرا.
ئەم جۆرە تیڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی بەهێز و پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تری سووریا
سوود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی سووریایەکی سەقامگیر و ئازاد و دیموکرات بەشدار بن.

مسعوود بارزانی
15ی کانوونی یەکەمی 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە