شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-16 05:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێشوازیی مەزڵووم کۆبانێ لە ڕاگەیەنراوی كۆتایی لوتكەی عەقەبە

پوختەی هەواڵ
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕایگه‌یاند، پێشوازی لە ڕاگەیەنراوی كۆتایی لوتكەی عەقەبە دەكەن لەبارەی دۆخی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم كۆبانێ له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" بڵاویكرده‌وه‌، "پێشوازی لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەقەبەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عه‌ره‌بی سەبارەت بە سووریا دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە ڕۆڵی کاریگەری عەرەبی دەکەین لە كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ له‌ سووریا".
مەزڵووم عەبدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "جەخت لەسەر پێویستیی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە، بەگوێرەی ئەوەی لە بەیاننامەی کۆتاییدا هاتووە، لەسەر هەموو خاکی سووریا، وەک هەنگاوێکی جەوهەری بۆ خۆشکردنی ڕێگایەک بەرەو گفتوگۆیەکی بنیاتنەر کە ببێتە هۆی بنیاتنانی سووریایەکی نوێ".
فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده‌ باسی له‌وه‌كردوه‌، "سەقامگیرکردنی سووریا بە بەشداری کردنی هەموو لایەنەکان و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکەکەی دەستپێدەکات، ئەوەش ڕێگە خۆشدەکات بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام"
.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە