شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-15 05:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جیاوازی لە نێوان کۆمەڵگەی کوردی و PKKدا هەیە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی گرووپی تەحریر شام لە بارەی کوردەکانی سووریاوە ڕایگەیاند: "جیاوازی لە نێوان پێکهاتەی کوردی و پەکەکە دا هەیە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جۆلانی ناسراو بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی گرووپی تەحریر شام لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "حکوومەتی داهاتوو لەڕێگای هەڵبژاردنەوە دەبێت."

ناوبراو وتیشی: "وەزارەتی بەرگری هەموو گرووپەکانی سووریا هەڵدەوەشێنتەوە و هیچ چەکێک لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی سووریا نامێنێت".

لەبارەی کوردی سووریاش جەختی کردەوە لەوەی" جیاوازی لە نێوان پێکهاتەی کوردی و پەکەکە دا هەیە".

جۆلانی تایبەت بە هیرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا وتی: "ئیسرائیلییەکان بە ڕوونی هێڵەکانی ململانێکانیان لە سووریا بەزاندووە، ئەمەش هەڕەشەی پەرەسەندنێکی ناڕەوا لە ناوچەکە دەکات، ناوبراو دەشڵێت: "ئارگیومێنتەکانی ئیسرائیل لاواز بوون و پاساو بۆ سەرپێچییەکانی ئەم دواییەی نادەن".

محەمەد جۆلانی سەبارەت بە قەوارەی داهاتووی حوکمڕانی لە سووریا دەڵێت: "لێژنە و ئەنجوومەنی پەیوەندیدار بە دووبارە دیراسەکردنی دەستوور پێکدەهێنین و فۆڕمی دەسەڵات لە سووریا بۆ بڕیاری پسپۆڕان و پسپۆڕانی یاسایی جێدەهێڵرێت و خەڵکی سووریاش ئەو کات بڕیاری لەسەر دەدەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە