شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-15 05:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەم قۆناغەدا، یەکێتیی نیشتمانیی کورد لە سووریا بووەتە پێویستییەکی مێژوویی

پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوا دەکات لەم قۆناخەی دوای لایەنە کوردییەکانی کوردستانی سووریا یەکگرتوو بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا دەڵێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کورد لە سووریا، بووەتە پێویستییەکی مێژوویی و بۆ وەڵامدانەوەی مەترسییەکانی ئەم قۆناخە."

مەزڵووم عەبدی داواشی لە لایەنە کوردییەکان کرد "خۆیان لە بەرژەوەندیی حیزبی بەدووربگرن و بەشێوەیەکی ئەرێنی، بەدەم بانگەوازە میلییەکان بۆ گفتوگۆ و یەکخستنی هەڵوێستەوە بڕۆن."

مەزڵووم عەبدی داوا لە هەموو لایەک دەکات "مامەڵەی ئەرێنییان لەگەڵ هەوڵەکانی ئێستا بۆ بەدیهێنانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد هەبێت، بۆ ئەوەی بگەنە هەڵوێستێکی پشتیوانیکار لە گفتوگۆی سووری و بەشداری کردن لە بنیاتنانی داهاتووی سووریایەکی دیموکراتیی فرەڕەنگ."

لەم قۆناغەدا، یەکێتیی نیشتمانیی کورد لە سووریا بووەتە پێویستییەکی مێژوویی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە