شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-09 06:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی: پارتی تەزویری دەنگی من و بافڵ تاڵەبانیی کردووە

پوختەی هەواڵ
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند پارتی دیموکرات ئەزانێت ناتوانێت تەزویر بکات، بۆیە هاتووە تەزویری دەنگی من و کاک بافڵی کردووە.

قوباد تاڵەبانی لە کەمپەینی هەڵبژاردن لە دەڤەری راپەڕین ڕایگەیاند: "ئەم مجارە پارتی ناتوانێت تەزویر بکات، وە ئەزانێت ناتوانێت تەزویر بکات، بۆیە ئەمڕۆ کە زانیویەتی ناتوانێت تەزویر بکات لە سندووقەکانی دەنگدان، هاتووە تەزویری دەنگی من و کاک بافڵی کردووە".

ناوبراو وتیشی: "دەنگێکی درۆیان تەسجیل کردووە بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر کە ئەسڵ و ئەساسی نیە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە پارتی دۆڕاوە، کە پارتی شکاوە، کە پارتی ترساوە، کە پارتی روحی چووە لە هەڵبژاردن".

شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمارێکی دەنگیان بڵاوکردەوە کە  گفتوگۆی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانییە و باس لە "ساختەکاریی و دیزاینی پێشوەختەی" هەڵبژاردن دەکەن، بەڵام یەکێتی بەتەواوەتی تۆمارەکەی ڕەتکردەوە و راگەیاند، بەژیریی دەستکرد دروست کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە