ئەردۆغان: ئەنجامی وەهمی "خاکی بەڵێندراو" شکستێکی گەورەیە
پوختەی هەواڵ
Fەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت هەرگیز مێژوو لەو کەسانە نابوورێت کە بە پێوە چەپڵەیان بۆ دڕەندەیەک لێدا کە دەستی سوورە بە خوێنی هەزاران منداڵ و ژن و کەسی مەدەنی".
ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "نابێ ئەوە لەبیر بکرێت، ئەو پاکتاوی ڕەگەزییەی کە ئیسرائیل یەک ساڵە ئەنجامی دەدات و ئێستاش بەردەوامە، درەنگ یان زوو دەبێ باجەکەی بدات".
سەرۆک کۆماری تورکیا وێرای ئاماژەدان بە ٧ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند: "٣٦٥ ڕۆژە زۆربەی ژن و منداڵ، بە هەزاران کەس دڕندانە لە غەززە کوژراون. نەخۆشخانەکان، شوێنە ئاینییەکان، قوتابخانەکان ئیتر وەک خۆیان نەماونەتەوە و ئیتر زۆریەک لە ڕۆژنامەنووسان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و باڵیۆزانی ئاشتی لەناوماندا نەماون".
ئەردۆغان وتیشی: "لە غەززە، لە فەلەستین و ئەمڕۆژانەش لە لوبنان، تەنیا ژن، منداڵ، ساوا و سڤیل نامرن، بەڵکوو ئەوە مرۆڤایەتی و سیستەمی جیهانییە کە هاوکات دەمرێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران