شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-08 12:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

میتی تورکیا ئیدیعا دەکات بەرپرسێکی PKKی لە سووریا کوشتووە

پوختەی هەواڵ
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ئیدیعا دەکات غەزال بەلگە یەکێک بەرپرسانی پەکەکەی لە ناوچەی عامودای سووریا کوشتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاوی کردەوە میت بۆی دەرکەوتووە غەزال بەلگە کە ناوە نهێنییەکەی "ژیندا گوندیکرامۆ"یە و یەکێکە لە بەرپرسانی پەکەکە/یەپەژە و ناوی لە لیستی خۆڵەمێشی داواکراوانی تیرۆردایە، پیلانی ئەنجامدانی کردەی خۆکوژی هەبووە لە تورکیادا.

هەروەها غەزال بەلگە کە لە لیستی ئامانجەکانی میتدابوو، بەهۆی ڕێوشوێنە توندوتۆڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە زۆرێک لە هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی لە تورکیا بۆ کاتی دیکە دواخستووە.

ئاماژە بەوەیش کرا کە غەزال بەلگە کاری کردووە بۆ ئەوەی خەڵکی سووریا پەیوەندی بە پەکەکەوە بکەن و دەرکەوت لە ناوچەی عامودای سووریایە، لە ئۆپەراسیۆنێکی ورددا لەلایەن هێزی میتی تورکیاوە کوژراوە.

ناوبراو  کە لە ساڵی ٢٠٠٤ پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی گوندەواری پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، ساڵانێکی زۆر لە باکووری عێراق بەرپرسی پەکەکە/کەجەکە بووە.

غەزال بەلگە دواتر چووەتە سووریا و وەک بەرپرسی یەپەژە کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠٢١دا لە شەڕ و پێکدادانێکدا سەری برینداربووە.

ناوبراو دوای ئەوەی لە شاری سلێمانی لە عێراق چارەسەری وەرگرتووە، دووبارە چووەتەوە بۆ سووریا و دوایین جاریش وەک بەرپرسی یەپەژە لە عامودا کاری کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە