ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی نوێژی لەسەر تەرمی شەهید هەنییە کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ لە زانکۆی تاران نوێژی لهسهر تهرمی شەهید ئیسماعیل هەنییە، سهرۆکی مهکتهبی سیاسی بزوتنهوهی حهماس کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرپەرشتی نوێژی پرسەی شەهید ئیسماعیل هەنییە، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماسی کرد که لە زانستگای تاران بەڕێوهچووه.
لەمبارەوە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ئهمڕۆ لە ڕێوڕەسمی فەرمی و جەماوەریدا لە تارانی پایتەختی ئێران مەراسیمێک بۆ ئیسماعیل هەنیە بەڕێوە دەچێت، پاش نیوەڕۆی ئهمڕۆ تەرمەکەی بەرەو دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێدەکرێت و ڕۆژی هەینی بەخاک دەسپێردرێت.
ئاماژهی بهوهش کردووه، مەراسیمی پرسەی ئیسماعیل هەنییە ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوونی جەماوەری و بەشداریی سەرکردە عەرەب و ئیسلامییەکان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران