ژیانێک بۆ به‌ره‌نگاریی نادادپه‌روه‌ری ته‌رخان بکرێت مانای هه‌یه
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له په‌یامێکدا سه‌باره‌ت به تیرۆر کردنی ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆکی مه‌کته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر ژیانێک که بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ریدا ته‌رخان بکرێت، مانایه‌کی هه‌یه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی گەلی دیموکراتی (هەدەپە) کە لە ئێستادا لە زیندانی ئەدرنە زیندانی کراوە، له په‌یامێکدا بڵاوی کرده‌وه، هه‌ر ژیانێک که لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ریدا ته‌رخان بکرێت، مانای هه‌یه، ئازیزم هه‌نیه یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی گه‌لی فه‌له‌ستین، هه‌میشه یادی ده‌کرێته‌وه".
دەمیرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه "حکوومه‌ته‌که‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له ئاژاوه‌گێڕی و بێ ئه‌خلاقی و قێزه‌ونیدا هه‌موو سنووره‌کانی تێپه‌ڕاندووه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "من سه‌رکۆنه‌ی کوشتنی ترسنۆکانه‌ی شه‌هید ئیسماعیل هه‌نیه ده‌که‌م، ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، نزا بۆ هه‌موو گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌که‌م".
بۆچوونی بەکارهێنەران