هاکان فیدان: ئیسرائیل پەرە بە ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە دەدات
پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ڕژێمی زایۆنی پەرە بە ناسەقامگیریی ناوچەکە دەدات و دەبێت شەڕ بە زووترین کات ڕابگیردرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت ئیسرائیل ستراتێژیەتی ناسەقامگیر کردنی ناوچەکەی گرتۆتەبەر و پەرە بە شەڕەناوخۆییەکانیش دەدات.
ناوبراو دەشڵێت لەلایەکی دیکەوە ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دۆستمان سیاسەتێکمان گرتۆتە پێش کە هەمبەر سیاسەتی ئیسرائیل، لایەنگری ئاشتییە.
فیدان ئاماژەشی دا بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران و وتی: دەببێت بەزووترین کات ئەو شەڕە ڕابگیردرێت و چەختیشی لەوەکردەوە کە چەندین مانگە هەوڵمان داوە بۆ بەرقەرار کردنی دانوستان ئێستاش هەر دەڵێین دیپلۆماسی ڕێگاچارەی کێشەکانە و ئێمە هەر لەسەر ئەم ڕێبازە بەردەوام دەبین.
#ئێران
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#شەڕی ئێران و ئەمریکا
#وەزیری دەرەوەی تورکیا
#هاکان فیدان
#ئیسرائیل
#ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
#شەڕی ئێران و ئیسرائیل
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران