ان شا اللە گەلی ئازیزمان دەنگ بدەن و باشترین کەس هەڵبژێرن
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند ان شا اللە خەڵکی ئازیزی ئێران دەنگ بدەن و باشترین کەس بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی هەڵبژێرن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی ۱۵ی پووشپەڕی ۱۴۰۳ی هەتاوی له كاتژمێر ۸:۰۰ی بهیانی بهكاتی ئێران دهرگای ناوهندهكانی دهنگدان بهڕووی دهنگدهراندا كرانهوه و ڕێبەری باڵای ئێران دەنگی خۆی خستە سندووقەوە.
پاش دەنگدان ئایەتۆڵا خامنەیی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: سوپاس بۆ خودا ڕۆژێکی باشە ئەمڕۆ ڕۆژی ئامادە بوونی خەڵک، ڕۆژی بەشداری لە بابەتێکی گرینگی سیاسیدایە.
ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕاشیگەیاند: هیوادارم گەلی ئازیزمان سەربکەون، دەنگ بدەن و باشترین کەس وەکوو سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن، لەم قۆناغەدا دەبێ خەڵک جیدیتر بن بۆ ئەوەی کارەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبهێنن. ان شااللە ئێمە بەیانی سەرۆک کۆمارمان هەبێت.
#ئێران
#کوردپرێس
#ئایەتۆڵڵا خامنەیی
#ڕێبەری باڵای ئێران
#هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری
#سەرۆک کۆمار
#هەڵبژاردن
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران