سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بوویەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی عێراق و لەلایەن لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقەوە پێشوازیی لێ کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتی کوردستان لە کۆشکى سەلام لە بەغدا لەلایەن لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقەوە پێشوزایى لێکرا.
میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی عێراق بەشدار بوون.
دوای کۆبوونەوەکە مەسعوود بارزانی پەیامێکی تایبەتیی بۆ کەسایەتییە سیاسییەکان و حکوومەتی عێراق بڵاو کردەوە، هاوکات ئەمەش دوا کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی دەبێت لە بەغدا.
#کوردپرێس
#مەسعوود بارزانی
#هەولێر
#بەغدا
#سەرۆک کۆماری عێراق
#لەتیف ڕەشید
#سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران