ئه‌نجامی کۆتایی ده‌نگەکان ڕاگەیێندار/ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران چووە گەڕی دووهەم
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحسین ئیسلامی، وتەبێژی بارەگای هەڵبژاردنەکانی ئێران لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەنجامی کۆتایی قۆناغی ۱۴‌ی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مەسعوود پزیشکیان ۱۰ ملیۆن و ۴۱۵ هەزار و ۱۹۱ ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه و سەعید جەلیلی ۹ ملیۆن و ۴۷۳ هه‌زار و ۲۹۸ ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌ر به‌پێی وته‌ی وتەبێژی بارەگای هەڵبژاردنەکانی ئێران، محه‌مه‌د باقر قالیباف ۳ ملیۆن و ۳۸۳ هه‌زار و ۳۴۰ ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، مسته‌فا پوور محه‌مه‌دی-ش ۲۰۶ هه‌زار و ۳۹۷ ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه.
بەگشتی ۴۰ لەسەدی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو لەم هەڵبژاردنەدا بەشدارییان کرد و بەپێ ئەو دانگانەی کاندیدەکان بەدەستیان هێناوە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران چووە خولی دووهەمەوە و بڕیارە ڕۆژی ۱۵‌ی پووشپەڕ (۵ی جووڵای) ۲۰۲۴ لەسەرانسەری ئێران گەڕی دووهەم بە ڕکابەریی مەسعوود پزیشکیان و سەعید جەلیلی بەڕێوەدەچێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران