شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-26 06:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە حکوومەتى هەرێم ناو و لیستى فەرمانبەران بنێرێت بۆ بانكی تى بی ئاى

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌شیر حه‌داد دەڵێت: پرۆسەى تەوتینى مووچەى فەرمانبەران بەردەوامە و پێویستە هەرێمى کوردستان بە زوویی ناو و لیستى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت بۆ بانكی تی بی ئای.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر حەداد، جێگری پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق به‌ میدیای فه‌رمیی گۆڕانی لەبارەى پرۆسەى تەوتینەوە ئەوەى ئاشکرا کرد کە پرۆسەکە دەستى پێکردوە و بەردەوام دەبێت، بەڵام کاتى پێویستە چوونکە بە وتەى ئەو عێراق ماوەى حەوت ساڵ نەیتوانیوە تەوتینى مووچەخۆرانى خۆى تەواو بکات.

ناوبراو وتىشی: "ئەوەى گرنگە ئەوەیە پرۆسەکە چۆن دەستى پێکردووە بەوجۆرە بەردەوام بێت و ئەو مووچەخۆرانەى بەشدارى پرۆژەى هەژمارى من نەبوون ناویان بنێردرێتە بەغدا تا پرۆسەى بەبانکی‌کردنى مووچەکانیان تەواو بکرێت".

بەشیر حەدا جەختیشی کردەوە کە پێویستە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە زوویی ناو و لیستى ئەو فەرمانبەرانە بنێرن کە ماونەتەوە تا لەلایەن بانکى تى بی ئاى-ەوە کارەکانیان بۆ ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە