شاندێکی باڵا لە هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی ئێران دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمى پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمارى ئێران و یاوەرانی، شاندێکى سەرۆکایەتى هەرێم و حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەردانی ئێران دەکەن.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "بۆ به‌شداريکردن له پرسه‌ى سه‌رۆکى کۆمارى ئيسلاميى ئێران خوالێخۆشبوو ئيبراهيم ڕه‌ئيسى و ياوهرانى، شاندێکى باڵاى هه‌رێمى کوردستان که له به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ پێک دێت، سه‌ردانى کۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌که‌ن".
ئەمڕۆ لە تاران ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لەسەر تەرمى ئیبراهیچ ڕەئیسی سەرۆک کۆمارى کۆچکردووى ئێران وەزیرى دەرەوە و هاوڕێکانیان کرد.
#ئێران
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#سەرۆک کۆماری ئێران
#وەزیری دەرەوەی ئێران
#مەسروور بارزانی
#نێچیرڤان بارزانی
#تاران
#ئیبراهیم ڕەئیسی
#حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان
#شاندی هەرێم
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران